بانکی ناوەندیی تورکیا ڕێژەی سووی بەرز کردەوە

بەشی تورکیا- بانکی ناوەندیی تورکیا بڕیاری‌دا بە بەرزکردنەوەی رێژەی سووی بانکی لە ۸.۵%ەوە بۆ ۱۵.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بانکی ناوەندیی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا وتوویەتی، ئەنجومەنی سیاسەتی نەختینەیی لە بانکی ناوەندیی بە سەرۆکایەتی حافیزە گایە ئەرکان، سەرۆکی نوێی بانکەکە کۆبۆتەوە و بڕیاری داوە رێژه‌ی سوو لە ماوه‌ی یەک هەفتەدا  ۶۵۰ نمرە بەرز بکاتەوە و بیگەیەنێتە رێژەی ۱۵%..

دوای هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بە سەرۆک کۆماری تورکیا، حافیزە گایە ئەرکان، لەم مانگەدا وەک سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرا.

لەگەڵ ئەوەش هێشتا ئەو رێژەی بەرزکردنەوەیە کەمترە لەوەی شارەزایانی ئابووری پێشبینییان دەکرد. بەر لە کۆبوونەوەکەی بانکی ناوەندیی تورکیا، بانکی مۆرگان ستانلی ئەمریکی پێشبینی کردبوو رێژەی سوو لە تورکیا بۆ ۲۰% و بانکی گۆڵدمان ساک-یش پێشبینی کردبوو بۆ ۴۰% بەرز بکرێتەوە.

بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی تورکیا لەکاتێکدایە کە پێشتر ئەردۆغان بەردەوام سووربوونی خۆی لەسەر هێشتنەوەی رێژەی سوو بەنزمی دەکردەوە، بۆیە شارەزایان بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی بە "پێچەوانەبوونەوە"ی یەکێک لە سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەردۆغان دەزانن و پێیان‌وایە وەرچەرخانێکی گەورەشە لەلایەن تیمە نوێ ئابوورییەکەی ئەردۆغانەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی هەڵاوسانە بەربڵاوەکەی وڵات کە بە تێکڕا گەیشتۆتە لەسەدا ۴۰ و هاوڵاتیانی تورکیای ڕووبەڕووی قەیرانی دابین‌کردنی بژێوی کردۆتەوە.

News Code 221722

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha