کاروانێکی چەکی قورس لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەگاتە دەستمان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی هێزی پشتیوانی ۱ی پێشمەرگە رایگەیاند، چاوەڕوان دەکەن لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا کاروانێکی چەکی قورس لەلایەن هاوپەیمانانەوە بگاتە دەستی پێشمەرگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیهاد بارزانی لەمیانی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، رایگەیاند: "پێویستییەکی زۆرمان بە چەکی قورس هەیە و داوا لە هاوپەیمانان دەکەین زیاتر هاوکاری پێشمەرگە بکات و هەرچی چەکی قورس بە ئێمە بدرێت ئێمە بەهێزتر دەبین".

 ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "چەکی سوکمان وەرگرتووە، بەڵام چەکی قورس هێشتا نەگەیشتووە، پێمان وتراوە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا دەگاتە دەستمان، ژمارەی ئەو چەکە قورسانە دیار نییە کە بە دەستمان دەگەن، بەڵام ئەوەی گرنگە هاوکاریی و پاڵپشتییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامە".

سیهاد بارزانی باسی لەوەش کرد: لەسەر فەرمانی سەرۆکی پارتی دیموکرات و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێزی پشتیوانی یەک بە تەواوی چەک و کەلوپەلی سەربازییەوە لە هێزی ۸۰وە گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و زیاتر لە دوو ساڵە ئەو پرۆسەیە جێبەجێ کراوە".

News Code 221718

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha