سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: هەڵەی هاوپەیمانی کردن لەگەڵ یەکێتی دووبارە ناکەینەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت یەکێک لە هەڵەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەو هاوپەیمانێتییە بوو کە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان باسی لە دۆخی سیاسی حزبەکە و ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کرد.

 ناوبراو ڕایگەیاند، پێویستە گۆڕان هەڵسەنگاندن بۆ کۆی هەڵوێست و بڕیارەکانی ڕابردووی بکات، چوونکە کۆمەڵێک بڕیاری هەڵە دراون و دانیشمان بە هەڵەکانماندا ناوە.

 گوڵستان سەعید وتیشی: "یەکێک لە هەڵەکان ئەو هاوپەیمانێتییە بوو کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا لەگەڵ یەکێتی کردمان" بۆیە جەختی کردەوە لەوەی بەنیازنین لەگەڵ هیچ حزبێکی دەسەڵاتدا بچنە هاوپەیمانییەوە.

 ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو: گۆڕان لە هەوڵی ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی و ئاشتەواییەکی فراواندایە لەگەڵ ئەو ئەندام و لایەنگرانەی لە حزبەکە نیگەران بوون.

News Code 221680

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha