ئەردۆغان: كۆماری قوبرسی توركی باكوور دەبێت بە فەرمی بناسێندرێت

بەشی تورکیا- ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان له‌ نێوان كۆماری قوبرسی توركی باكوور و ئیداره‌ی یۆنانی باشوور، رایگه‌یاند : "ئه‌گه‌ر رێگای دانوستان بگیرێته‌وه‌ به‌ر، ئه‌وا ئه‌مه‌ به‌ داننان به‌ كۆماری قوبرسی توركی باكووردا تێده‌په‌ڕێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی نێوانیان و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌ردوو وڵات، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری قوبرسی توركی باكوور، ئه‌رسین تاتار له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ ئه‌نقه‌ره‌، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.

ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان له‌ نێوان كۆماری قوبرسی توركی باكوور و ئیداره‌ی یۆنانی باشوور، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر رێگای دانوستان بگیرێته‌وه‌ به‌ر، ئه‌وا ئه‌مه‌ له‌ داننان به‌ كۆماری قوبرسی توركی باكووردا تێده‌په‌ڕێت".

گوتیشی: "ماوه‌ی زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ به‌هۆی هه‌ڵوێستی نه‌سازانی لایه‌نی یۆنانییه‌وه‌ (له‌ قوبرس) به‌فیڕۆ درا. هیچ كه‌س ئارامگری بۆ له‌ده‌ستدانی ٥٠ ساڵی دیكه‌ نییه‌".

سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند: "نه‌خشه‌ڕێگای ئێمه‌ دیاره‌. چه‌قی ئه‌م نه‌خشه‌ڕێگایه‌ له‌سه‌ر ئاشتی بنیاتنراوه‌. ئێمه‌ خوازیارین ده‌ریای ئیجه‌ وه‌ك ده‌ریای ئاشتی په‌یام بگه‌یه‌نێته‌ جیهان".

سه‌باره‌ت به‌ گه‌یاندنی كاره‌با بۆ كۆماری قوبرسی توركی باكوور له‌ توركیاوه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ده‌سته‌به‌ركردنی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با به‌ كێبڵ بۆ قوبرسی توركی باكوور گرنگترین هه‌نگاومان ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ ئیتر پچڕانی ته‌زووی كاره‌با له‌وێ نامێنێت".

News Code 221651

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha