بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) لەبارەی هێرشە چەکدارییەکەی شاری سلێمانی، کە تێیدا حسێن ئاراسان، پەنابەری سیاسیی کوردستانی تورکیا کوژرا، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
کەجەکە رایگەیاندووە، ماوەیەکی زۆرە ئەندامانی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا کە خەڵکی کوردستانی تورکیان، ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی سیستەماتیک دەبنەوە.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە "میتی تورکیا تەنها خۆی ناتوانێت تۆڕی سیخوڕیی لە هەرێمی کوردستان دروست بکات، بەڵکوو زۆر روونە کە بەبێ هاوکاریی پەدەکە و پاراستن، ناتوانێت هەنگاوێکیش بنێت، پەدەکە یەک بەیەکی کەسەکان بۆ میتی تورکیا ئامادە دەکات و هەندێک جاریش خانەوادەیەک دەخاتە خزمەتی میتەوە".
Your Comment