بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیار بوو کاتژمێر ۱:۰۰ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا دەنگ بە پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی ساڵانی ۲۰۲۳ و ۲۰۲۴ و ۲۰۲۵ بدرێت، ئەوەش دوای گفتوگۆیەکی زۆر و بوونی ناکۆکی و ناڕەزایەتییەکی زۆر لەسەر پرۆژە یاساکە و گۆڕانکاری لە چەندین بڕگەیدا.
بەپێی زانیارییەکان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری داوە کۆبوونەوەکە دوابخات بۆ کاتژمێر ۸:۰۰ی سەرلە ئێوارە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە کورد بەشێک لەو هاوپەیمانێتییە و هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشداری بکەن و دەنگ بە پرۆژە یاساکە بدەن.
Your Comment