پەرلەمانی عێراق دەنگدان بە پرۆژە یاسای بوودجەی دواخست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتی کە بڕیار بوو کاتژمێر ۱ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت دواخرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیار بوو کاتژمێر ۱:۰۰ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و تێیدا دەنگ بە پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی ساڵانی ۲۰۲۳ و ۲۰۲۴ و ۲۰۲۵ بدرێت، ئەوەش دوای گفتوگۆیەکی زۆر و بوونی ناکۆکی و ناڕەزایەتییەکی زۆر لەسەر پرۆژە یاساکە و گۆڕانکاری لە چەندین بڕگەیدا.

بەپێی زانیارییەکان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری داوە کۆبوونەوەکە دوابخات بۆ کاتژمێر ۸:۰۰ی سەرلە ئێوارە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە کورد بەشێک لەو هاوپەیمانێتییە و هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشداری بکەن و دەنگ بە پرۆژە یاساکە بدەن.

News Code 221616

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha