نومان کورتوڵموش په‌رله‌مانتاری ئاک پارتی بووه‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا

بەشی تورکیا- له‌ گه‌ڕی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیادا، په‌رله‌مانتاری ئاک پارتی، نومان کورتوڵموش به‌ ٣٠هه‌مین سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ ده‌نگدانی گه‌ڕی سێیه‌می پەرلەمانتارانی تورکیادا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ٥٨٤ په‌رله‌مانتار ده‌نگیان دا؛ په‌رله‌مانتاری ئیستەنبووڵ ئاک پارتی، نومان کورتوڵموش ٣٢١ ده‌نگ، په‌رله‌مانتاری ئه‌نقه‌ره‌ی جه‌هه‌په‌، ته‌کین بینگۆل ١٦٠ ده‌نگ، په‌رله‌مانتاری ئادانای یه‌سه‌په‌، تولای هاتیمۆغوڵڵاری ئۆروچ ٥١ ده‌نگ، په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی ئیی پارتی، جیهان پاچاجی ٤٣ ده‌نگ و په‌رله‌مانتاری هاتای پارتی کرێکارانی تورکیا، جان ئاتالای ۴ ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا و ۵ ده‌نگیش پووچه‌ڵ بوون.

له‌ گه‌ڕی سێیه‌مدا، په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی ئاک پارتی، نومان کورتوڵموش توانی زۆرینه‌ی ساده‌ی کۆی گشتیی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران ٣٠١ ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته‌ ٣٠هه‌مین سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا.

نومان کورتوڵموش به‌کالۆریۆس و ماسته‌ری له‌ کۆلێجی کارگێڕی زانکۆی ئیستەنبووڵ ته‌واو کردووه‌. له‌ ساڵی ١٩٩٢دا بووه‌ دکتۆر له‌ ئابوورییدا و له‌ ساڵی ٢٠٠٤دا بووه‌ پرۆفیسۆر.

کورتوڵموش له‌ ساڵی ٢٠٠٨دا به‌ سه‌رۆکی گشتیی پارتی سه‌عاده‌ت هه‌ڵبژێردرا. له‌ ساڵی ٢٠١٠دا پارتی ده‌نگی گه‌لی دامه‌زراند. پارتی ده‌نگی گه‌ل له‌ ساڵی ٢٠١٢دا بڕیاری یه‌کگرتنی له‌گه‌ڵ ئاک پارتی دا و کورتوڵموش بووه‌ جێگری سه‌رۆکی گشتیی ئاک پارتی بۆ کاروباری ئابووری.

News Code 221612

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha