بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدهەم بارزانی ئامۆزای سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەشڵێت: "هەرچەندە ئەم ڕێگریانە نەبوونەتە هۆکارێک بۆ بەرپەرچدانەوە و هەڵوێستی توند دەربڕین، سەرەڕای ئەوەی کە هەندێک جار لە حەسرەت و دووری وڵات و میلەت و کەس و کارەکەم هەڵچوون ڕوویداوە، بەڵام ئەمانە سروشتی مرۆڤە و کاردانەوەیە نەک کار".
ئاماژە بەوەش دەکات: "هۆکاری ئەم ڕێگریانەش تەنها دەربڕینی هەڵوێست و بۆچوونەکانم بوون لە سەر هەندێک بابەت کە لە پەڕەی تایبەتی خۆم لە فەیسبووک دامبەزاندبوون".
Your Comment