بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە رۆژی ۱۱/۶/۲۰۲۳ دادگای فیدراڵیی عێراق لە سەر سكاڵاكانی یەكێتی كۆ ببێتەوە كە تایبەتە بە پرسی كورسی كۆتاكان، سیستمی هەڵبژاردن و یەک بازانەیی، تۆماری دەنگدەران.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا یەکێتی لە رێگەی سەرۆکی فراکسیۆن و بریکارنامەکانیەوە ژمارەیەک سکاڵای لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە، کە تایبەتن یاسای هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان:
کورسی کۆتاکان لە هەرێمی کوردستان
تۆماری دەنگدەران و سیستەمی تۆماری پەڕاوی
سیستەمی هەڵبژاردن و یەک بازنەیی لە هەرێمی کوردستان
بەپێی زانیارییەکانی درەو بڕیارە رۆژی ۱۱/۶/۲۰۲۳ دانیستنی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو سکاڵایانەی یەکێتی بەڕێوەبچێت.
دوێنێ دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتایی لەسەر درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند و بە نادەستوری لەقەڵەم دا، هەموو ئەو بڕیار و یاسایانەی بە پووچ ناوبرد کە لەدوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراون.
Your Comment