ئێوە نەک خۆم، بەڵکوو ناتوانن چاکەتەکەشم هەڵبواسن

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە وەڵامی دروشمی لایەنگرانی ئەردۆغان، کە داوایان کرد "لە سێدارەبدرێت"، دەڵێت: "ئەردۆغان ناتوانێت چاکەتەکەشم هەڵبواسێت، نەک خۆم ".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش لە توویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "پادشا پیرەکە لە باڵکۆنی کۆشکە گرانبەهاکەیدا بە سەرکەوتنێکی ساختەی سەرخۆشەوە، درێژەی بە بوختان و هەڕەشە و سووکایەتیەکانی دەدات و گرووپێکیش کە بە درۆکانی تووشی سەرلێشێواوی بوون، پێکەوە دروشمی سێدارە، دەڵێنەوە، ڕووداوەکە لە فەرەنسای کۆن نییە، بەڵکوو لە ئەنقەرەیە".

سەلاحەدین دەمیرتاش هەروەها نووسیویەتی: "هەرچەندە شایەنی ئەوە نین کە وڵامتان بدەمەوە، بەڵام ئێوە نەک خۆم، بەڵکوو ناتوانن چاکەتەکەشم هەڵبواسن، تەنها ئەمە دەڵێم، من نەوەی سەلاحەدینی ئەیووبی گەورە فەرماندە کوردەکەم، کە قودسی رزگار کرد و ناوم لەوەوە وەرگرتووە، بەڵێن دەدەم لە رۆژی خۆیدا، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵەتان لەگەڵدا دەکەین".

News Code 221551

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha