کەمال کڵیچدارئۆغڵو: بەردەوام دەبین لە درێژەپێدانی خەبات

بەشی تورکیا- کەمال کڵیچدار ئۆغڵۆ نیگەرانیی خۆی بۆ داهاتووی تورکیا دەربڕی و داوای لە دەنگدەران کرد بێ‌هیوا نەبن و درێژە بە خەبات بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانیی میللـەت لەدوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردن و بردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: "نەمدەتوانی ئەو ستەمە قبووڵ بکەم. نەمدەتوانی قبووڵ بکەم خەڵک برسی بن".

کڵچدارئۆغڵو دەشڵێت: "نەمدەتوانی ببمە ئەهریمەنی کەڕ و لەپێناو نەهێشتنی ستەم و برسێتی من هاتمە پێش". دەشڵێ ویستوویەتی سنوورێک بۆ ئەو ترسە دابنێم، کە دروست کرا بوو.

کاندیدی هاوپەیمانیی میللـەت سوپاسی پشتیوانیی سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا و خستنە پاڵی دەنگیان لەگەڵ دەنگی ئەو و دەڵێت: "لە درێژەپێدانی خەباتی دیموکراسیی بەردەوام دەبین" و "هەر بە ناڕازی لەو دۆخەی ئێستا دەمێنینەوە".

کڵچدارئۆغڵو باس لەوەش دەکات: "ناهەقی زۆر لەبەرامبەر خەڵکی وڵاتەکەماندا دەکرێت".

News Code 221538

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha