بەرپرسانی پارتی زەفەر ڕێگرییان لە تیمی میدیایی کوردستان 24 کرد

بەشی تورکیا- بەرپرسانی پارتی زەفەر ڕێگەیان بە پەیامنێری تەلفزیۆنی K24  نەدا کە مایکرۆفۆنەکەی لەسەر مێزی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە دابنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی پارتی زەفەر له میانەی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی ئومێد ئۆزداغ سەرۆکی حیزب و کەمال کڵیچدارئۆغڵو  سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن ڕێگەیان نەدا پەیامنێری ڕەسمی تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ مایکرۆفۆنەکەی لەسەر مێزەکە دابنێت. ئەم کارە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسان و زۆرێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی دیکەوە مەحکووم کرا.

ڕۆژنامەی ئورنسل لەمبارەوە نووسی: پەیامنێری K24 لەبەرامبەر بەرپرسانی حزبی زەفەر کە ڕێگەیان پێنەدا مایکەکەی بخاتە سەر مێزەکە و وتی: "ئێمە تەنها خەریکی ئەرکی خۆمانین".

سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی پەیامنێری K24 بۆ ڕووماڵی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی نێوان ئۆزداغ و کڵیچدارئۆغڵو، لە کۆتاییدا مایکرۆفۆنی K24 لەسەر مێزەکە دانەنرا و هەواڵنێرەکە و تیمەکەی ناچاربوون کۆنفرانسەکە بەجێبهێڵن.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی تورکیا لەبەرامبەر سانسۆر کردنی پەیامنێری K24 لەلایەن بەرپرسانی پارتی زەفەرەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوک ردەوە کە تیایدا هاتووە: گرنگ نییە کێیە، نابێت کەس لەبیری بکات کە ئێمەی ڕۆژنامەنووس هەمیشە و لە هەموو شوێنێک بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ دەکەین. ئێمە سنووردار کردنی جووڵەی ڕۆژنامەنووسان ئیدانە دەکەین.

لای خۆیەوە کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی هاوچەرخ، لقی ئەنقەرە، بەیاننامەیەکی لەمبارەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "بەرپرسانی پارتی زەفەر بە بیانووی جیاییخواز بوون، ڕێگرییان لە دانانی مایکرۆفۆنی K24 لەسەر مێزەی کۆنفرانسەکە کردووە". ئەم هەڵوێستە قیزەون و نزمە ئیدانە دەکەین. وەک هاوڕێ پەیامنێرەکەمان لە میدیای K24 وتی "ئێمە تەنها ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین".

News Code 221513

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha