بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەدنان جابری لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی "المعلومە"دا وتی: هیچ کێشەیەک لە ناوخۆی عێراق سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیهان لە تورکیاوە بە هۆی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی نەوتی بەغدا و هەولێر، بوونی نییە".
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە کێشەکە لەلایەن تورکیایە، کە بیانووی جۆراوجۆر وەکوو کێشەی تەکنیکی دێنێتەوە، لە کاتێکدا ئەم بیانووانە تەنها کارتێکی گوشارە بۆ سەر بەغدا بۆ ئەوەی کە دەستبەرداری ئەو غەرامە بێت کە بەپێی حوکمی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، سەپاوەتە سەر ئەنقەرەدا.
جابری ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ تورکیا دەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ نیشانەیەک بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان نابینین و ئەوەشی ڕوون کردەوە پرسی هەڵبژاردنەکانی تورکیا یەکێکە لە ئاستەنگەکانی سەر ڕێگەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردن نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
Your Comment