دوو بەرگی دیکە لە «فەرهەنگی زارەکیی موکریان» بڵاو کرایەوە

بەشی فەرەهەنگ و هونەر- لە درێژەی زنجیرە بەرگەکانی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان»دا، دوو بەرگی نوێ ١٣ و ١٤؛ لەخۆگری پیتەکانی گ، ل، م سەرجەم لە ١٦٩١لاپەڕەدا، لە لایەن بڵاڤگەی موکریانی هەولێرەوە، بڵاو بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو فەرهەنگە پڕۆژەیەکی درێژخایەنە کە توێژەر و فەرهەنگ‌نووسی کورد «سەلاح پایانیانی» بە شێوەیەکی چڕوپڕی مەیدانی لە ساڵی ۱۳۷۸ی هەتاوی‌یه‌وە لە ناوچەی «موکریان»ی کوردستانی ئێران دەستی داوەتێ و تا ئێستا ١٤ بەرگی لێ بڵاو کردۆتەوە.

ئەم دوو بەرگەی نێویە لە «فەرهەنگی زارەکیی موکریان»  پیتەکانی "گ،ل،م" ی لەخۆ گرتووە.

12  بەرگی پێشووی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان" لەسەر بنەمای ئەلفوبێی کوردی لە 9525 لاپەڕە و هەروەها دوو فەرهەنگی جیا بە ناوەکانی "فەرهەنگی خۆراکی مۆکریان" و "فەرهەنگی جلوبەرگ و زێڕ و زەمبەری ژنانی موکریان" لە 856 لاپەڕەدا لەلایەن لەلایەن بڵاڤگەی موکریانیی هەولێرەوە، بڵاو کراونەتەوە.

هەروەها لە بەشی ئەدەبی زارەکیی موکریان، سێ کتێب بە ناوی "کانی مرادان؛ گۆرانی و شیعرە زارەکییەکانی موکریان"، "ئەدەبی زارەکی ژنانی موکریان" و "ئەدەبی زارەکی منداڵانی موکریان لە دوو بەرگدا" لەلایەن هەمان دەزگای چاپەوە لەچاپ دراون.

جگە لە بەرگەکانی "فەرهەنگی زارەکیی موکریان"، دوو فەرهەنگی دیکە بە ناوەکانی "فەرهەنگی زارەکیی دەستەواژە کشتوکاڵییەکانی موکریان" و "فەرهەنگی زارەکیی دەستەواژە ئاژەڵدارییەکانی موکرایان" بە هاوکاریی بڵاوڤگەی موکریانیی هەولێر خراوەتە بەرنامەی کاری نووسەرەوە.

News Code 221452

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha