بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی راگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاش کۆبوونەوەکە بەمشێوەیە:
مەکتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆ بووەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراق هەڵسەنگێندرا و دیدگای یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
هەروەها جەخت لە یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی کرایەوە بە ئامانجی باشترکردنی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک و گەشەپێدانی دیموکراسی.
مەکتەبی سیاسی خۆشحاڵی خۆی بەو کەشە ئەرێنییە ناوخۆییەی کوردستان و پەرۆشیی لایەنەکانی کوردستان و دۆستەکانی گەلەکەمان بۆ دروست کردنی کۆدەنگیی نیشتمانی و یەکخستنی تواناکان دەربڕی و هیوای خواست حوکمڕانی و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی گەشەکردنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.
Your Comment