پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە میانی بەشداری کردنی لە گردبوونەوەی جەماوەریی پارتەکەی لە باخی گەل لە مێرسین ئاماژەی بەوە کرد، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا مێژوو دەنووسنەوە و بە شێوەیەکی بەهێز دەچنە نێو پەرلەمان.
بوڵدان بە ئامادەبووانی گردبوونەوە جەماوەرییەکەی ڕاگەیاند، ئەوان لایهنگری گۆڕانکارین و وتی: "ئەو نەریتهی لە هەدەپەوە وەرمان گرتووە، لە چەپی سەوزدا بەردەوامی پێدەدەین، چەپی سەوز، گەرەنتیی ئاشتی، برایەتی، ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی ئەم وڵاتەیە".
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە باسی لەوە کرد حکوومەت هیچ شتێکی نەماوە کە له رێگهیهوه بەڵێن به خەڵک بدات و ڕەخنەشی لە بهڕێوهبردنی ئابووریی لهلایهن حکوومەتهوه گرت.
پەروین بوڵدان وتیشی: "بە دڵنیاییەوە بەهار بۆ ئەم وڵاتە دێت، لەگەڵ ئەو سەرکەوتنە گەورەیە، بردنەوەیە و دەستکەوتەی کە لە ١٤ی ئایار بە دەستی دەهێنین، لە پێناو ئەمەدا تەنانەت لەم سی رۆژەشدا زۆر ئیش دەکەین، چەپی سەوز دەخەینە هەموو ماڵێکەوە".
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، رایگهیاند: ئەو نەریتهی لە پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە وەرمان گرتووە، لە چەپی سەوزدا بەردەوامیی پێدەدەین.
News Code 221440
Your Comment