بەغدا 400 ملیار دینارى دیکە بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق بڕیاری دا به‌ ناردنى 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ڕایگەیاند ئیدی ئەو بڕە پارەیە مانگانە دەنێردرێتە هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە: حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە جگە لەو ٤٠٠ ملیار دینارەی ئەمرۆ گەشتۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، ٤٠٠ ملیار دیناری تر ڕەوانەی هەرێم بكات و ئیدی مانگانە ئەو بڕە پارەیە لە بەغدادەوە دێتە هەرێم.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لەبارەی کاتی ناردنی ئەو برە پارەیە ئاشکرای کرد، لە ئیستادا ئەوان سەرقاڵى ڕێکارە کارگێڕیی و داراییەکانن و هەرکات رێکارەکان تەواو بوو ئەو ٤٠٠ ملیار دینارەش دەگاتە هەرێمی کوردستان.

بڕیاری ناردنی ئەو ٤٠٠ ملیارە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەرزیرانی عێراق بووە.

 

News Code 221415

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha