ئەندازیاری دروست کردنی درۆنەکانی PKK لە باکووری عێراق کوژرا

بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوژرانی بەرپرسی یەکەی هێزی تایبەتی ئاسمانیی پەکەکەی لە ناوچەی گارە راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاوی کردەوە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەست هاتوون، ئەو بەرپرسەی پەکەکە ناوی تەکین ئۆکان بووە و لە رێکخراوەکەدا ناوی خوازراوی "دەنیز بەحری"ی لێنراوە.

ئاژانسەکە ڕاشیدەگەیەنێت: لەو پەلامارانەدا کە پەکەکە/کەجەکە لە سووریا و عێراقەوە کردوویەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ئەو درۆنانە بەکارهێندراون کە لەلایەن دەنیز بەحریەوە دروست کراون.

تەکین ئۆکان لە ساڵی ٢٠١٠دا، چووەتە ناو ڕیزەکانی پەکەکە و لە ساڵی ٢٠١١دا چووەتە باکووری عێراق و دەستی بە پەرەدان بە پڕۆژەکانی دروست کردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردووە.

News Code 221414

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha