هەواڵگریی تورکیا کوژرانی بەرپرسی ھێزی تایبەتی PKK لە باکووری عێراق ڕادەگەیەنێت

بەشی تورکیا- دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی دھۆک-گارە باکووری عێراق، بەرپرسی ھێزی تایبەتی پەکەکە کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی MIT ئەوەشی بڵاو کردەوە  ئەیڤاز بەیاز کە ناوە نھێنییەکەی زەردەشت کارادەنیز-ە لە ساڵی ١٩٩٤دا، پەیوەندی کردووە بە کادرانی گوندەواری پەکەکە.

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: بەیاز کە لە لیستی سووری داواکراوانی ئینتەرپول و لیستی خۆڵەمێشی داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا بوو، وەک بەرپرسی ئەو پەلامارانە کاری دەکرد کە دژبە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە ناوچەی زاپ ئەنجام دەدران.

دەزگای هەواڵگریی تورکیا دەشڵێت: بەیاز دوای ئەوەی لەلایەن میتەوە خرایە ژێر چاودێرییەوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی دھۆک-گارە کوژرا.

News Code 221409

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha