بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی MIT ئەوەشی بڵاو کردەوە ئەیڤاز بەیاز کە ناوە نھێنییەکەی زەردەشت کارادەنیز-ە لە ساڵی ١٩٩٤دا، پەیوەندی کردووە بە کادرانی گوندەواری پەکەکە.
هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: بەیاز کە لە لیستی سووری داواکراوانی ئینتەرپول و لیستی خۆڵەمێشی داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا بوو، وەک بەرپرسی ئەو پەلامارانە کاری دەکرد کە دژبە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە ناوچەی زاپ ئەنجام دەدران.
دەزگای هەواڵگریی تورکیا دەشڵێت: بەیاز دوای ئەوەی لەلایەن میتەوە خرایە ژێر چاودێرییەوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی دھۆک-گارە کوژرا.
Your Comment