بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی حکوومیی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاوی کردەوە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به هاوه‌ڵیی ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری، به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌زنی جه‌ماوه‌ریی ئیستانبوڵدا کرد که له‌لایه‌ن پارته‌که‌یه‌وه له پارکی گه‌ل له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک، سازکرابوو.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شدارییان له کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئیستانبوڵدا کردووه، ئاشکرای کرد، ۱ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار که‌سن.
سه‌رکۆماری تورکیا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ١٤ی ئایار و گرنگی ئیستانبوڵ تێیاندا، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئیستانبووڵ بڵێ "به‌ڵێ" ئه‌م کاره ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئیستانبوڵ بڵێ "که‌سانێک خانه‌نشین ده‌که‌ین" ئه‌م کاره ته‌واو ده‌بێت.
ناوبراو گوتیشی: "ئەو رۆژنامە و گۆڤارانەی ئەورووپا ئێستا چاودێری ئێرە دەکەن، ئاخۆ لە فڕۆکەخانەی ئه‌تاتورک چی روودەدات؟ ئێستا لێرە ئێوە وەڵام دەدەنەوە".
Your Comment