بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامی کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لەگەڵ ریکاردۆ ڕۆدریگێز، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یۆنامی له هه‌رێمی کوردستان و سیلڤی بلانشیه، به‌رپرسی هه‌ڵبژاردن له نووسینگه‌ی یۆنامى له به‌غدا و به‌رپرسی به‌شی سیاسی له نووسینگه‌ی یۆنامی له هه‌ولێر کۆ بووەوە، لەبارەی دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، گفتوگۆیان کرد.
هێمن هه‌ورامی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، "هه‌ڵبژاردن مافێکی گشتیی خه‌ڵکی کوردستانه و پێویستیشه له کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، هه‌مو هه‌وڵێکمان خستوەته‌گه‌ڕ و له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کان چه‌ندین کۆبونه‌وه ئه‌نجامدراوه و ده‌رفه‌تی زۆریش به لایه‌نه‌کان دراوه بۆئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتن بکرێت له‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ی کۆمیسیۆن و هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "لایه‌نه سیاسییه‌کان دید و تێڕوانینی جیاوازیان سه‌باره‌ت به‌شێوازى هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه، ئه‌مه جگه له ئاماده‌کارییه ته‌کنیکییه‌کانی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، که هیوادارین هیچ بیانویه‌ک نه‌بێته هۆکار بۆ ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کاتی دیاریکراوی خۆیدا".
لە راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، هه‌ر له دیداره‌که‌دا، هێمن هه‌ورامی، داوای له یۆنامی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کرد چاو‌دێر و هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و له نزیکه‌وه چاودێریی پرۆسه‌که بکه‌ن.
Your Comment