بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕاگەیاند: لە ۲۰۱۹وە تا ئێستا بە چوار نووسراو بە پەرلەمانمان ڕاگەیاندووە کە هەڵبژاردنتان لە پێشە، تکایە یاساکە هەموار بکەن یان ئەگەر متمانە دەدرێتەوە بە ئەنجومەنی کۆمسیۆن ئەو کارە ئەنجام بدەن یاخود کۆمسیۆنی تازە هەڵبژێرن.
زراری لەدرێژەی قسەکانیدا، دەڵێت: یەکێتی و پارتی چەندین دانیشتن و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە بۆ ڕێکەوتن لەسەر خاڵە ناکۆکەکانییان بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوانیانەوە هیچ ئامادەکاریەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نەکراوە.
وتەبێژی کۆمسیۆن ڕاشیگەیاند: لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش فشار هەیە لایەنە سیاسیەکان بەرپرسی ئەم دۆخەن، ئەگەر نەیانەوێت هەڵبژاردن بکرێت و ئێمە پێمان ڕاگەیاندون کە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن شەش مانگی پێویستە ئەگەر زۆرتریش بێت باشە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بە پێی فەرمانێکی مەڕسومی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ۱۸/۱۱/۲۰۲۳ دیاریکرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان.
Your Comment