پاش ۳ ساڵ باری نائاسایی لە جیهان کۆتایی هات

بەشی زانست- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی کۆتایی هاتنی باری نائاسایی لە جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوە و مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی ۰۵ـی ۰۵ـی ۲۰۲۳ تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاند: چیتر کۆڤید-۱۹ بە حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستیی جیهانیی نازانرێت.

ناوبراو دێژەی دا: بەڵام ڤایرۆسەکە کۆتایی نەهاتووە و بەو مانایەش نایەت کە مەترسییەکە تێپەڕیبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری دووبارە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی ئەگەر دۆخەکە بگۆڕێت.

ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە هات کە لیژنەی فریاگوزاری سەربەخۆی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی بۆ کۆرۆنا لە ۱۵ـەمین کۆبوونەوەیدا بڕیاری دا کە قەیرانەکە چیتر شایستەی ئەوە نییە کە بەشێوەیەکی چڕ ئامادەکاری بۆ بکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی ئاماژەی بەوەش دا کە زیاتر لە ۲۰ ملیۆن کەس بەهۆی تووشبوونیان بە پەتای کۆڕۆنا گیانیان لەدەست دا و ژمارەی تووشبووانیش سێ هێندەی ژمارەی ئەو کەسانەیە کە گیانیان لەدەست داوە.

News Code 221377

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha