بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە رۆژی شەممە و یەکشەممە ۱۶ و ۱۷ی گوڵان کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سێیەمی تایبەت بە ئاو لە بەغدا بەڕێوەبچێت هەر بەم بۆنەوە عەلی ئەکبەر میحرابیان، وەزیری وزەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەی نەجەف.
پێشتریش، لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی قەیرانی ئاو عەلی ساڵح پوور نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەکرد، یارمەتی لە چارەسەر کردنی قەیرانی ئاوی نێوان هەردوو وڵات دەدەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، عێراق لە پلەی پێنجەمدایە لەنێو ئەو وڵاتانەی بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە زیانیان بەرکەوتووە.
Your Comment