بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەفا محەمەد کەریم ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی "بغداد الیوم" ڕایگەیاندووە، هەولێر سەرجەم هەناردەی نەوتی خۆی ڕادەستی کۆمپانیای "سومۆ" کردووە. بۆیە هیچ بودجەیەکی نییە بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسانی ڕابردوو.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: حکوومەتی هەرێم لە مانگێکدا پێویستی بە 920 ملیار دینار هەیە بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، بەڵام بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتەوە ناتوانێت ئەو مووچەیە بەتەواوی خەرج بکات.
وەفا محەمەد کەریم ڕوونی کردەوە: ئەگەر بەغدا بڕی 400 ملیار دینار بدات کە پێشتر لەگەڵ هەولێر ڕێککەوتنی لەسەر کرابوو، و ئەو بڕە پارەیەش زیاد بکرێت بۆ ئەو پارەیەی لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دابین کراوە، ئەوا تەنها بۆ خەرج کردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران هەرێمی کوردستان کیفایەت دەکات.
Your Comment