بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان تیڤی بڵاوی کردەوە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 1ی 5ی 2023 لە سەڵاحەدین پێشوازیی لە محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کرد.
هەر بەگوێرەی هەواڵەکە لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پلانەکانی حکوومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتییان لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق تاوتوێ کران.
Your Comment