مەسعوود بارزانی و جێگری سەرۆک‌وەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان تی‌ڤی بڵاوی کردەوە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 1ی 5ی 2023 لە سەڵاحەدین پێشوازیی لە محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق کرد.

هەر بەگوێرەی هەواڵەکە لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پلانەکانی حکوومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتییان لە شوێنە جیاجیاکانی عێراق تاوتوێ کران.

News Code 221346

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha