بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بۆ میدیاى نزیک له پارتى قسه‌ی کردوه و ده‌ڵێت: "داواکارییەکانی یەکێتی داواکاریی گشتین، کە سەرەکیتیریان پرسی مووچەیە، ئێمە، دەمانەوێت لە هەرێم مووچە بکرێت بەسیادی، ناکرێت لە شارێک دابەش بکرێت و لە شارێکی دیکە دابەش نەکرێت".
هه‌ورامى وتویه‌تى: "بۆ دابین کردنی مووچە، سلێمانی 30 بۆ 32 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، داوامان کردوە پرسی مووچە تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت".
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه حکوومەتی هەرێم له‌دواى کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆى ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاو کرده‌وه و ده‌ڵێت: "داوا له جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و تیمى یه‌کێتى ده‌که‌ین بگه‌ڕێنه‌وه کۆبوونه‌وه‌کانى حکوومه‌ت و هه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌یه با له کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌ن باس بکرێن".
Your Comment