ڕێبەری باڵای شۆڕش: سیاسەتی دوژمن ناتەبایی و دووبەرەکی نانەویە

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند دوژمن دەیەوێت بیروبۆچوون و سەلیقەی جیاوازی خەڵک بقۆزێتەوە و لەو ڕێگایەوە شەڕ و ئاژاوە لەنێو خەڵک دروست بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە وتاری نوێژی جەژندا، پیرۆزبایی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانی لە ئومەتی ئیسلامی و گەلی ئازا و ئازیزی ئێرانی کرد و جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵی بە زۆر بەرهەمدار و پڕ لە ڕەحمەتی خودا ناوبرد .

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ڕێبەری باڵای شۆڕش زیادی کرد دوژمن دەیەوێت بیروبۆچوون و سەلیقەی جیاوازی خەڵک بقۆزێتەوە و لەو ڕێگایەوە شەڕ و ئاژاوە لەنێو خەڵک دروست بکات، بەڵام تێڕوانینی جیاوازی خەڵک نابێت کێشمەکێش دروست بکات بەڵکوو دەبێت خەڵک و بەرپرسان پێکەوە کۆ بکاتەوە.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی ئاماژەشی دا بە شکستی ستراتیژی سەربازیی دوژمن لە ناوچەکە و وتی: دوژمن ڕووی لە سیاسەتی فێڵ و شێواندن و درۆ و وەسوەسە و زەلیل کرن و ڕەشبین کردنی گەلان لە دەسکەوتەکانی خۆیان، کە پێویستە بە تەکتیک و ڕێکاری دروست ئەو پیلانە هەڵبوەشێتەوە.

ڕێبەری بڵای ئێران لە کۆتایی وتارەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: نەتەوەی وشیار و بەتوانای ئێران کە تا ئەمڕۆ هەموو پیلانەکانی دوژمنانی تێکشکاندووە، بە یارمەتی خودا بەردەوام دەبێت لە مەیووس کردنی دوژمن.

News Code 221297

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha