بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕەئیسی پەیامێکی بۆ یادی مامۆستایانی شەهیدی مانگی ڕەمەزان لە کوردستان بڵاو کردەوە کە بەشێک لە پەیامەکە بەم شێوەیە: "بێ گومان شەهیدبوون لە مەکتەبی ئیسلامدا گەوهەرێکی بەنرخ و مەدالیای شانازییە کە خودا بە باشترین و ڕزگارترین بەندەکانی دەبەخشێت، هەروەها ڕێزگرتن لە پێگەی شەهید و شەهیدبوون ڕێز گرتن لە فەرمانەکانی ئیلاهیە".
لە شەهیدە مەزنەکانی پارێزگای کوردستان دەتوانین باسی مامۆستایانی شەهیدی ئایینی ئەو دیارە بکەین و بە تایبەتی ١١ مامۆستای سوننە کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لەسەر دەستی بێبەزەییترین بەکرێ گیراوانی ئیستیکبار شەهید بوون.
لەم نێوەندەدا ناوی شێخ الشوهدای ستەملێکراوی کوردستان، شێخ الاسلام و شەهید مامۆستا مەلا بورهان عەلی، وەک گەوهەرێکی درەوشاوە لەسەر مێژووی میللەتی کورد دەدرەوشێتەوە.
هەرچەندە شەهیدبوونی ئەو پیاو ماقووڵانە خەسارێکی گەورە و قەرەبوو نەکراو بۆ ئێران و کوردستان، بە تایبەتی کۆمەڵگەی ئایینی سوننەیە؛ بەڵام شەهیدکردنی ئەو خزمەتکارە چاکەکارانە بووە هۆی بێ ئابڕووی دەستە ئاشکرا و شاراوەکانی ئەو تاوانە قیزەونە.
Your Comment