بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاكم قادر له نووسینێكدا له ههژماری تایبهتی بڵاوی كردهوه: "لە کاتێکدا ڕۆژ بەڕۆژ گیرفانی ھاوڵاتیان بەتاڵتر دەبێت، ئابووری وڵات لە لێواری ڕووخان و لێکترازاندایە، گەندەڵی تا بینەقاقای حکوومداری چووە، جەردەیی لە داھاتی نەوت و سەر مەرزەکان و قاچاخچێتی لە داغڵ کردنی خواردنی ئێکسپایەر و مادەی سەرەتانیدا زیاد دەکات، لێبڕینی مووچە و نەبوونی مووچە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان".
حاكم قادر باسی لهوهش كردووه: ھەروەھا بۆ ھاوڵاتیان ھیچ دەرفەتێکی نەھێشتۆتەوە، بێکاری باڵی بەسەر گەنجانی وڵاتدا کێشاوە، بە تایبەت لەم کاتەدا بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری نیشتمانی رایچڵەکاندین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment