بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه، له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند: هه‌وڵێکی دیکه له ئارادایه بۆ داگیرکردنی ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی دیکه‌ی باکووری سووریا، که هێزه کوردییه‌کان له ده‌ستی چه‌کدارانی داعش رزگاریان کردبوو.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر عه‌ین عیسا ده‌ریده‌خات، تورکیا پابه‌ند نابێت به رێککه‌وتنی ئاگربه‌سته‌وه و ئه‌مه‌ش پرسیاری درووست کردووه، چاره‌نووسی ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا له لایه‌ک و تورکیا و رووسیا له لایه‌کی دیکه‌وه له باره‌ی ره‌وشی سووریا به کوێ ده‌گه‌ن.
له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌و لایه‌نه کوردییانه داوایان کردووه، کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فشار بخاته سه‌ر تورکیا و رێگه نه‌دات له‌شکرکێشی بکاته سه‌ر ناوچه‌که‌یان.
شایانی باسە ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یێکه، تورکیا هێزی خۆی و میلیشیا لایه‌نگره‌کانی له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی سنووری عه‌ین عیسا مۆڵ داوه به ئامانجی هێرش کردنه سه‌ر ناوچه‌که و رۆژانه‌ش گرووپ و میلیشیا چه‌کدارییه‌کان به پشتیوانی تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانی سه‌ر به هه‌سه‌ده له سنووری ناوچه‌که.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment