کوردپرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بۆ رۆژی ئاڵای کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە، "لە ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا، سەرى رێز و نەوازش بۆ گیانى پاکى شەهیدان دادەنوێنین کە لەژێر ئهو ئاڵایهدا بۆ ئازادى گیانیان بەخشى و بە ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە".
باسی لەوەش کردووە، "لەم دۆخه سهختهدا جەخت له تەبایى، لێبوردەیى، پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنى نێوان تەواوى پێکهاتەکانى کوردستان دەکەینەوە".
لە هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە و چەندین مەراسیمی تایبەت بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچن، دیاریکردنی رۆژی ئاڵای کوردستانیش بەهۆی هەڵکردنی ئەو ئاڵایە بو لە رۆژی 17-12-1946 لە شاری مهاباد، کە مانگێک بەر لە راگەیاندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیەندرا.
ئاڵای کوردستان بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان بووەتە ئاڵای فەرمیی هەرێمی کوردستان و نیشانە و رەنگەکانیشی دیاریکراوە، هەمو ساڵێکیش لەم رۆژەدا لەسەر ئاستی دامەزراوە فەرمییەکان، فەرمانگەکان و هاوڵاتیان یادی دەکرێتەوە.
Your Comment