کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەممە، 16ی کانوونی یەکەمی 2020، شاندی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، سەردانی پەرلەمانی عێراقی كردو و لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی یاسایی و لیژنەی دارایی كۆ بووەوە.
موسەننا ئەمین، كە بەشداری كۆبونەوەكەی كردووە، وتی: لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا لە وەفدی هەرێمیان پرسی بۆچی لە بازگەی هەولێر ڕێگەتان نەداوە لیژنەی لێكۆڵینەوەی عێراق تێپەڕێت بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر داهاتی نەوت؟ بەڵام هیچ وەڵامێكیان نەبوو .
وتیشی: پەرلەمانتارێكی عەرەب پرسی پارەی نەوتی هەرێم دەچێتە چ بانكێك و لەكوێ هەڵدەگیرێت بۆچی پێمان ناڵێن داهاتەكەی بۆ كێ دەێت؟ لە بەرامبەردا وەفدی هەرێم هیچ وەڵامێكیان نەبوو .
نزیكەی 10 رۆژە شاندی هەرێم لە بەغدایە، هەرچەندە ئامادەییان نیشانداوە بۆ پابەندبوون بە یاسای كورتهێنانی داراییەوە كە مانگی رابردوو دەرچوو، بەڵام تائێستا لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە وەڵام نەدراونەتەوە.
Your Comment