بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا، ڕایدەگەیێنێت: یەکەکانی دەزگاکە بە هاوکاری پۆلیسی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ توانیان لە شارەدێی ڕیازی سەر بە پارێزگای کەرکووک تیرۆریستێک دەستگیربکەن کە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەبەوەش کراوە، تیرۆریستەکە لە ناوچەی ڕیازی گرووپی تیرۆریستی داعش کاری کردووە و کاری گەیاندن و دابەش کردنی خواردن و پێداویستییە پزیشکییەکان و گواستنەوەی چەکدارانی ئەو گرووپە بووە لە ناو پارێزگای کەرکووک.
سەرچاوە: خەڵک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment