ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی درێژە بە ئەرکی ھێزەکانی لە عێراق دەدات

بەشی جیهان- وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند، ئەرکی ھێزەکانمان لە عێراق گۆڕانکاریی بەسەردا نەھاتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەرکی ھێزەکانیان لە عێراق گۆڕانکاریی بەسەردا نەھاتووە کە بریتیە لە پێشکەش کردنی پاڵپشتی و مەشق و راھێنانە بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.

واین مارۆتۆ ئەوەشی خستەڕوو، "بوونی ھێزەکان لە عێراق بۆ ریشەکێش کردنی چەکدارانی داعش، لەسەر داوای حکوومەتی عێراق بووە، ئێمەش ھاوبەشی یەکترین و ھەردوولامان ئامانجێکی ھاوبەشمان ھەیە کە ئەوەیش شکستپێھێنانی داعشە".

ناوبراو باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا تەنها ھێزە عێراقییەکان لەسەر زەوی، شەڕی دژبە داعش دەکەن.

سەرچاوە: ئین ئاڕ تی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2194

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha