بەشار ئەسەد بە سەرۆکی سووریا هەڵبژێردرایەوە

بەشی سووریا- لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی سووریا بەشار ئەسەد بە سەرۆکی سووریا هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی سووریا، که‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چوو، به‌شار ئه‌سه‌د له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی 13.540.860 ده‌نگه‌وه‌، پۆستی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی وه‌رگرته‌وه‌.

حه‌موده‌ سه‌باغ، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سووریا له‌کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌رکه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌دی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری سووریا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، به‌ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌کان که‌ ده‌کاته‌ 95.1%ی ده‌نگی ده‌نگدان، به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆکی وڵات.

حه‌موده‌ سه‌باغ ئاشکراشی کرد، به‌شار ئه‌سه‌د له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی 860 سێزده‌ ملیۆن و پێنجسه‌د و چل هه‌زار و هه‌شتسه‌د و شه‌ست ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌.

رۆژی 26ی (ئایار/5)ی 2021 جگە لە ناوچەکانی کوردستانی سووریا لەتەواوی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندیی سووریا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی بەڕێوەچوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2162

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha