کوردپرێس:
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی ئازادکردنی فەرماندەیێکی حەشدی شەعبی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێزێكی تایبه‌تی ئه‌منیی عێراق، به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق یادداشتێكی دادوه‌رییان بۆ ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ جێبه‌جێ كرد، كه تۆمه‌تبار بوو به مادده‌ی 4ی تیرۆر و سكاڵای له سه‌ر تۆمار كرابوو.
ئاماژەى بەوەش کردووە، لیژنه‌یێكی لێكۆڵینه‌وه كه پێكهاتووه له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، هه‌واڵگریی ناوخۆ، هه‌واڵگریی سه‌ربازی، ئاسایشی نیشتمانی و ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ تۆمه‌ته‌باره‌كه.
هەروەها سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەو هەواڵانەى ڕەت کردەوە کە فەرماندەکەى حەشدى شەعبی ئازاد کرابێت و ڕوونی کردەوە، ئێستا ئه‌و له ده‌ستی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان دێت.
هاوکات سەرۆک وەزیران ئەوەشى خستە ڕوو، دیارده چه‌كدارییه‌كان كه له لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه روویاندا، پێشێلكارییه‌كی مه‌ترسیداری ده‌ستووری عێراق و یاسا به‌ركاره‌كانن. فه‌رمانمان كردووه ده‌ستبه‌جێ و به گوێره‌ی یاسا لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و جمووجووڵانه بكرێت.
کازمی لە کۆتاییدا راشیگەیاندوە"پارێزگاری كردن له ئاسایشی نیشتمان و رێگری كردن له رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان بۆ سه‌ركێشیی له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و هێز و پارت و ره‌وته سیاسییه‌كان".
Your Comment