کوردپرێس:
له بەیاننامەیێكدا، كە لەلایەن راگهیاندنی ئهمنی سەر بە حكوومەتی عیراق بڵاو كراوهتهوه، هاتووه، "بەپێی یاداشتی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوەی دادوەریی، كە لە 21ی ئایاری 2021 و بەپێی ماددەی 4ی بنبڕكردنی تیرۆر دهرچووه، هێزێكی ئەمنی لە سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 26ی ئایاری 2021، ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی تۆمەتبار قاسم مەحموود كەریم موسڵیحی ئەنجام داوه".
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، "لەئێستادا بەپێی ڕێكارە یاساییەكان، لیژنەی لێكۆڵینەوەی هاوبەش لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دەكات لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی كراونەتەوە".
جهختیش كراوهتهوه، ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنەكە هیچ لایەنێكی سەربازی یان ئەمنیی نەكردۆتە ئامانج وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرێت بۆ مەبەستی ئاژاوەگێڕی، هەموو دەزگا سەبازی و ئەمنییەكانیش لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانن".
ئهمهش لهكاتێكدایه دەستگیرکردنی فەرماندەی ئوپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، کاردانەوەی حەشدی شەعبیی لێکەوتەوە و بەشێک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی چوونە نێو ناوچەی سەوزی بەغدا و نمایشی سەربازییان کرد.
Your Comment