حکوومەتی هەرێم: رێگەنادەین رێگری لە چاکسازی بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی له‌ رۆژانی رابردوودا چەند ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بەڵگە و ژمارەی جیاوازیان لەسەر داهاتەکانی هەرێم بڵاوکردەوە، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "ئەرکی حکومەت و پەرلەمان جیاوازە و رێگەنادەین رێگری لە چاکسازی بکرێت."

کوردپرێس:

جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "حکوومەتی هەرێم بەردەوامە لە کارەکانی، بەڵام مەرج نییە باسی بکات چوونکە پرۆسەی کارەکانی بەردەوامە"، دەشڵێت، "ئەرکی پەرلەمان چاودێرییە، بەڵام ئەرکی حکوومەت کردەییە."

وتەبێژی حکوومەتی هەرێم باسی له‌وه‌ش كرد، "پێمان باشە پەرلەمان رەخنەی بنیاتنەرانە بگرن و هاوکاری حکوومەت بن لە چارەسەرکردنی گرفتەکان بە تایبەتی گرفتی دارایی."

وتیشی: "حکوومەتی هەرێم کاری زۆر کردووە لەسەر یەکخستنەوەی داهاتەکان، کەمکردنی خەرجییەکان و کۆمەڵێک راپۆرتی لیژنەی چاکسای نێردراوە بۆ پەرلەمان."

جووتیار عادل جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "رێگەنادەین رێگری لە چاکسازی بکرێت، بەڵام مەرج نییە لە راگەیاندنەکانەوە باس بکرێت."

News Code 2139

Your Comment

You are replying to: .
captcha