بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مایکڵ رۆبن لەوتارەکەیدا، ئاماژه بهوهدهكات، کوردستان ئێستا بهڕاستی لەلایەن بنەماڵەوە ئیدارە دەکرێت، مەسروور بارزانی کە ئێستا سەرۆکی حکوومەتی بەدەستەوەیە سولتەکەی لە باوکیەوە بۆ بەجێماوە، ئەوەش نە وەکوو لەبەر ئەوەی کەسێکی زیرەکی ناوبنەماڵەکەتی، بەڵکوو کوڕی گەورەی مەسعوود بارزانیە.
مایكڵ رۆبن سهبارهت بهخۆپیشاندانەکانی ئەمدواییه باسی سروشتی هەولێر و سلێمانی دەکات، ئهو دهڵێت: "سلێمانی بە سروشتی خۆی لانکەی ناڕەزایەتیە، بەڵام هەولێر لەلایەن بنەماڵەی بارزانیەوە سەرکوت کراوە، ئەو چەکانەی هاوپەیەیمانیش بۆ ڕووبهڕووبوونهوهی داعش بەکوردیان دا، پارتی بۆ سەرکوتی خەڵکی هەولێر بەکاری دەهێنێت، بۆ مەبەستی شەڕ دژی تیرۆر بەکارینەهێناون".
مایکڵ ڕۆبن پێیوایە، کێشەی گەورەی مەسروور بارزانی لەدروست کردنی بڕیاردایە، پێچەوانەی نێچیرڤان بارزانی کە حکوومەتێکی سەرکەوتووتری هەبوو، تەنانەت لەسەردەمی قەیرانی دارایشد، دەڵێت: "مەسروور بارزانی کاتێک پۆستەکەی وەرگرت، توانا بەهێزەکانی نەدۆزییەوە بەڵکوو گەڕا بەشوێن ئەوانەی پاڵپشتی کوێرانەی دەکەن، ئەوانەی کە ساڵانێک لە پۆستەکانی پاراستن لەگەڵی بوون و بەرژەوەندی ئابووری و وەلائیان بۆی هەبوو لە کابینەکەی بەرپرسیارییەتی پێدان ".
ئەو شرۆڤەکار ئەمریکییە دەڵێت: "کێشەی سەرەکی لەم حکوومەتەی مەسروور بارزانی ئەوە نیە پێشکەشی دەکات، بەڵکوو گەندەڵی و نەبوونی توانایە، باجی لەسەر شانی خەڵک بەڕێژەی ٣٠٠% زیادکردووە، بەجۆرێک زیاترە لەوڵاتێکی وەکوو سویسرا خزمەتگوزارییەکانیش وەکوو سۆماڵە، بەجۆرێکی دیکە چێشتخانەکانی هەولێر گەورەترین خواردنەگانی جیهانی تێدایە، بەڵام نەخۆشخانەکانی هی جیهانی سێهەمن.
مایکڵ رۆبن بڕوای وایە، ئەوەی ئێستا هەیە بەهۆی ئازادی ڕادەربڕینەوە نیە، بەڵکوو بەهۆی گەندەڵی خراپی ئیدارەدانەوەیە، کوردەکان شایەنی دیموکراسین، سەرمایەی مرۆیی بەتەواوی تووشی داڕمان بووە، سنووردار کراوە لەلایەن حیزبەوە، لەڕاستیدا لەسوودی نیە دیموکراسی پەیڕەو بکات ئەو لە ئازاری کۆتایی دەسەڵاتەکەیدا دەژیت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment