بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، هێزە تایبەتەکانی هەسەدە لە لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور و بەدیاریکراوی لە شارۆچکەکانی شەحیل و تیانە ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجام داوە و سێ چەکداری رێکخراوەکە دەستگیر کراون.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەو ناوچەیەدا سەرچاوەی چەک و کۆگای رێکخراوی داعش دەستیان بەسەرداگیراوە.
پێشوتریش هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و لەرێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە چەندین ئۆپراسیۆنیان بۆ کێوماڵ کردنی پێگەکانی داعش لە باکووری دێرەزوور و لە نزیک سنووری عێراق و سووریا ئەنجام داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment