78 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کرا/ 6 کەسی دیکەش گیانیان لە دەست دا

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 78 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە و کۆی ئەو نەخۆشانەی لە ژێر چاودێریی چڕدان گەیشتە 314 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی هەینی 21ی سەرماوەزی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ئێستادا 314 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگادا خەوێندراون.

سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان ڕاشیگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 78 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و 6 هاووڵاتیی دیکەش لەو 24 کاتژمێرەدا بە کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 992 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210972

Your Comment

You are replying to: .
captcha