شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیى عێراق ره‌تی ده‌کاته‌وه ژمارەیێک زیندانی لە زیندانێکی هەرێم هەڵاتبن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند: دروستبوونى پشێوى و هه‌ڵاتنى زیندانیان له‌ زیندانه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌.

کوردپرێس: له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراقدا که‌ که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌: له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڤیدیۆیێک بڵاوبووه‌ته‌وه‌ که‌ تێیدا باس له‌ هه‌ڵاتن و دروستبوونى پشێوى له‌ چه‌ند زیندانێکى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، ئه‌م بابه‌ته‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رووداوێکى له‌و شێوه‌یه‌ رووی نه‌داوه‌.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و ڤیدیۆیه‌ى بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ هیچ بنه‌مایه‌کى راستى نییه‌، ته‌نیا بۆ وروژاندنى راى گشتى و سه‌رلێشێواندن به‌ مه‌به‌ستى تایبه‌تى بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.

به‌یاننامه‌که‌ى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له‌کاتێکدایه‌ که‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ به‌شێک له‌ هه‌ژمار و په‌ڕه‌کانى تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و میدیاکان ڤیدیۆیه‌ک بڵاوبووه‌ که‌ تێیدا که‌سێکى به‌ ره‌چه‌ڵه‌ک عه‌ره‌ب قسه‌ده‌کات و دەڵێت: پشێوى له‌نێو یه‌کێک له‌ زیندانه‌کانى شارى هه‌ولێر دروست بووه‌.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210940

Your Comment

You are replying to: .
captcha