خۆپیشاندان له‌چوار ناوچه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێكرده‌وه ‌و په‌روه‌رده‌ى شاره‌زووریش سووتێندرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە درێژەی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستاندا له‌هه‌ریه‌كه‌ له‌پیره‌مه‌گرون، دووكان، شاره‌زوور و سەیدسادق خۆپیشاندانی هاووڵاتیان ده‌ستی پێكرده‌وه‌.

کوردپرێس:

پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 8ی کانوونی یەکەمی 2020 خۆپیشاندانی هاووڵاتییان دژی دواكه‌وتنی مووچه‌ و خراپی دۆخی ئابووریی له‌ ‌پیره‌مه‌گرون، دووكان، شاره‌زوور و سەیدسادق ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌قه‌زاى دوكانه‌وه‌ به‌شارپرێس دراوه‌، كه‌مێك پێش ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌دانیشتوانى ئه‌و قه‌زایه‌ ده‌ستیان به‌گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان كردوه‌ له‌به‌رامبه‌ر نه‌بونى موچه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان.

هه‌ر له‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ گرژیه‌ك ڕوینه‌داوه‌، ئه‌گه‌رچى خۆپیشانده‌ران به‌شێكى زۆر له‌ڕێگه‌كانى هاتنه‌ ناوه‌وه‌و ڕۆیشتنه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌قه‌زاكه‌ داخستوه‌و ئاسته‌نگى هاتوچۆ دروستبوه‌.

له‌لایێكى تریشه‌وه‌، په‌یامنێرمان له‌قه‌زاى شاره‌زوره‌وه‌ ئاشكرایكرد، دواى خۆپیشاندانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزور سوتێنراوه‌.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ناوچه‌ی پارتی له‌ته‌كیه‌ سوتێندرا و ده‌نگۆی كوژران و برینداربوونی خۆپیشانده‌ران له‌ئارادایه‌.

News Code 210930

Your Comment

You are replying to: .
captcha