«حسێن مەستۆ» ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا (الپارتی) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە دوورنواڕی بەردەم کورد لەسەردەمی بایدن-دا و ڕایگەیاند: سیستەمی سیاسیی ئەمریکا یەک کەس داینەڕەشتووە و هەموو سیاسەتەکانیش یەک کەس جێبەجێی ناکات.
ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکا سیستەمێکی سیاسیی پێچەڵاوپێچی هەیە و ڕێکخراوەییە و ناوەندە بڕیاردەرەکانی ئەمریکا بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکا دیاری دەکەن، بەڵام فەرمانی سەرۆک کۆمار لەسەر هەندێک لە سیاسە جێبەجێکارییەکان کاریگەریی هەیە.
حسێن مەستۆ زیاتر وتی: کوردەکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا خزمەتی زۆریان کردۆتە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەڵام دەسکەوتی زۆریان نەبووە.
ئەندامی الپارتی جەختی کردەوە: بایدن سیاسەتێکی نەرمتر هەمبەر کورد دەگرێتە بەر و ئەزموونی هاوکاریی لەگەڵ کوردی هەیە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردی سووریا وەبیری هێنایەوە: بایدن بە دۆستی کورد دەزانێت هیوادارین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا بایدن بتوانێت پشتگیری لە مافی کوردانی سووریا بکات.
حسێن مەستۆ وتیشی: ترەمپ ڕۆڵی کوردی لەشەڕی داعشدا لەبیر بردەوە و ڕێگای بۆ هێرشی تورکیا و گرووپە سەلەفییە جیهادییەکان بۆسەر کوردستانی سووریا کردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment