کوردپرێس:
بارین کۆبانێ فەرماندە لەناو ریزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) به فورات نیوزی وتووه: "هێرش لەبەرانبەر عەین عیسا هەیە، لە دەڤەرەکە بە هەزاران کەس دەژین. زیانی مادی بەر ناوچەکە دەکەوێت، خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن و بریندار دەبن. لەگەڵ ئەوەشدا وابەستەی خاک و زێدی خۆیانن و دەڵێت؟ 'تا کۆتایی دەمێننەوە و بەرخۆدان دەکەن'."
ناوبراو باسی لهوهش كرد: "هیچ کاتێک دەست لە زێدی خۆیان هەڵناگرن و گەل لە هەڵوێست و بێدەنگی رووسیا و رژێم نارازیە. لەم هێرشەی دواییدا گەل بە شێوەیەکی جددی، نارەزایی لەبەرانبەر هێرش و هەڵویستەکان پیشاندا و رایەنگەیاند، ئەوان تا کۆتایی لە زێدی خۆیان دەمێننەوە و خاکی خۆیان دەپارێزن".
بارین کۆبانێ وتیشی: "ئێمە لەبەرانبەر هێرشەکان بێدەنگ نابین، هەرچیەک ببێت، لە بەرانبەر هێرشەکان ئامادە دەبین. هێرش ناکەینە سەر هیچ کەسێک، سوپای داگیرکەری تورک هێرش دەکات. بێدەنگی ناتۆش لەبەرانبەر هێرشەکان نیشانی رێککەوتنێکە، ئێمە شەڕڤانی ئەم گەلەین. ئەگەر وڵامی هێرشەکان نەدەینەوە، مێژوو لێمان نابورێت، یەک گولە لەم خاکە بکەوێت، وڵام دەدەینەوە، سەرمان دانانەوێنین. ئێمە قەرزاری گەلی خۆمانین".
ڕوونیشی كردهوه: "لە سەر هەر بستێکی ئەم خاکە، خوێنی شەهیدێک هەیە. ئێمە لەسەر ئەم خاکە لەدایک و گەورەبووین، شەرەف، بەها و میراسێک بۆ ئێمە جێهێڵراوە. ئێمە تا کۆتایی خاوەنداری لەم میراسە دەکەین. باجماندا، پێویست بکات باجی زیاتر دەدەین، گەلی ژێردەستە و هەژار لە کوێ بێت، ئێمە لەوێ دەبین".
Your Comment