بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور، له لێدوانێکدا بۆ میدیای حزبه‌که‌ی رایگه‌یاندووه، له‌ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌سنووری گوێڕو مه‌خموور 10 چه‌کداری داعش کوژران.
سیروان بارزانی روونی کردۆته‌وه، ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش له‌ناوچه‌کانی نێوان هێزه عێراقییه‌کان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان خۆیان حه‌شارداوه.
ئه‌وه‌شی وتووه، له‌دوو رۆژی رابردودا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانییه‌وه بۆردوومانی چڕی ئه‌و ناوچانه کراوه‌و ژماره‌یه‌ک تونێل و ئه‌شکه‌وتی خۆحه‌شاردانی ئه‌و چه‌کدارانه خاپوور کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment